بارینی بەفر لە ورمێ و شارەكانی دیكە/ ناڕەزایەتیی خەڵك لە شارەوانی
14:48 - 25 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: بارینی بەفر لە شاری ورمێبۆتە هۆی داخرانی قوتابخانە و هەروەها بەشێكی بەرچاو لە دووكان و بازِارەكانی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: لە ئێوارەی رۆژ سێشەممەوە بارینی بەفر لە شاری ورمێدەستی پێكردووە و لە ئەنجامدا خەڵكی ئەو شارەی لەگەڵ كێشەی هاتوچۆ بەرەوڕوو كردووە.
لەلایەكی دیكەشەوە دانیشتوانی شاری ورمێناڕەزایەتییان بە كار و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی لەمەڕ خاوێن نەكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی ناو شار دەربڕیوە.
بە وتەی شایەتحاڵان شارەوانیی ورمێهیچ هەوڵێكی بۆ خاوین كردنەوەی رێگا و شەقامە سەرەكییەكانی ئەو شارە نەداوە.
هەر لەو پێوەندییەدا بارینی بەفر شارەكانی پیرانشار، شنۆ و نەغەدەشی سپی پۆش كردووە.
سەرجەم قوتابخانەكانی گەڕەكی 1و2 ی شاری ورمێو هەروەها قوتابخانەكانی ناوچەكانی سۆما و برادۆست، ئەنزەل و نازلوو و بەخشی سیلوانا، تەعتیل راگەیەندراون.
ناوەندی كەشناسيی پارێزگای ورمێبارینی بەفری لە هێندێلە شوێنەكانی شاری ورمێ20 هەتا 40 سانتیمیتر راگەیاندووە.