بارینی باران و هەستانی سێڵاو، ڕێگای هاتوچۆی گوندەکانی شاری ڕوانسەری پچراندووە

14:57 - 12 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی باران بارین و هەستانی سێڵاو، لە ڕۆژی ڕابردوودا، لە شارەکانی کوردستان، ٣٠گوندی شاری ڕوانسەر، ڕێگای هاتوچۆیان داخراوە.

پارێزگاری کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بە هۆی زۆری بارینی باران لە شاری ڕوانسەر و هەستانی سێڵاو لەو شارە، ٣٠ گوندی شاری ڕوانسەر بە ئاو دەور دراوە و ڕیگای هاتوچۆی ئەو ٣٠ گوندە ی پچراندووە.

هوشەنگ بازوەند، ڕایگەیاند: هەتا ئێستا شاری ڕوانسەر، بە هۆی باران بارین و هەستانی سێڵاو خەساری گیانی نەبووە، بەڵام کارەبای چەند گوندی ئەو شارە پچراوە.

شاری ڕوانسەر بە حەشیمەتی ٤٧ هەزار کەسی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری کرماشان هەڵکەوتووە.