باری تەندروستی کۆڵبەرێکی کورد نالەبار ڕاگەیەندراوە

16:36 - 8 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندارببوو، باری تەندروستی نالەبار، ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"حامید ئەسلان\"خەڵکی گوندی \"بێران\"ی شاری سەردەشت، کە ڕۆژی هەینی ٦ی بانەمەڕ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرابوو، پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت، باری تەندروستی ناوبراویان نالەباڕ، ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە، پاش نەشتەرگەری، گورچیلەیەک و بەشێک لە ڕیخۆڵەکانی لە دەست داوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت، دایە.

حامید ئەسلان، لە شوێنێک بە ناوی \"زینوی کەوان\" لە نزیک گوندی \"بێتووش\"ی شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی تەقەی لێکرابوو و بە سەختی بریندار ببوو.