بارودۆخی ٤ زیندانی زیندانیی ورمێ لە نەخۆشخانەی "تاڵەقانی" نالەبارە

17:24 - 25 خاکەلێوه 2720

بارودۆخی چوار زیندانیی تووشبوو بە کۆرۆنا بە ناوەکانی "ئەکبەر نوزەری، سیاوەش مووسازادە، ڕامین حوسێن‌زادە و سەعید" لە نەخۆشخانەی ''تاڵەقانی''ـی ورمێ نالەبار ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار زیندانییە لە بەندی ٣_٤ زیندانی ورمێ دان، کە بەهۆی نالەباریی باری تەندروستییان لە بەخشی  ئای سی یووی(ICU) نەخۆشخانی تاڵقانی لە ژێرچاوەدێری دان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، چوار زیندانیی دیکە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە کە شوناسی یەکێک لەوان بە ناوی "ئەنوەر" لە بەندی ٣_٤ زیندانی ورمێ دایە.

لە ماوەی ڕابروودا، ٥٠ کەس لە زیندانییانی بەندەکانی ١٥، ٤_٣ زیندانی ورمێ لە سەر بڕیاری پشکێنەری زیندانەکانی پارێزگا بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.