"ئاڵای کوردستان" بەدەستی شاخەوانانی کوردی خۆراسان و کرماشان لە چیای دەماوەند هەڵکرا + وێنـە

16:32 - 31 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: تیمێکی شاخەوانیی پێکهاتوو لە شاخەوانانی کوردی خەڵکی ئوستانەکانی خۆراسان و کرماشان بەرزترین چیای ئێرانیان بڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا شاخەوانانی کوردی خەڵکی شاری قووچان لە ئوستانی خۆراسان و شاخەوانانی کوردی خەڵکی ئوستانی کرماشان بە چیای \"دەماوەند\" لە ئوستانی \"مازه‌نده‌‌‌‌‌ران\"دا سەرکەوتن و ئالای کوردستانیان لەسەر لووتکەی ئەو چیایە هەڵکرد.

لەو تیمە شاخەوانییەدا ٥ کەس لە شاخەوانانی کوردی خەڵکی شاری قووچان و کرماشان بەشدار بوون.

چیای دەماوەند ٥ هەزار و ٦٧١ متر لە ئاستی ئاوی دەریاوە بەرزایی هەیە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین تیمی شاخەوانیی کورد بەو چیایەدا سەرکەوتوون.

هەروەها لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا تیمی شاخەوانیی \"بنار\"ی شاری ئابدانان لە ئوستانی ئیلام، بە سەرپەرستیی \"محەممەد حەیدەری\" چیای دەماوەندیان بڕی.
\"14789.jpg\"

\"14791.jpg\"

\"14790.jpg\"

\"14807.jpg\"