ئاگركەوتنەوە لەبەشێكی بەرچاو لەدارستانەكانی مەریوان و سەردەشت+وێنە
14:57 - 31 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: بەشێكی بەرچاو لەدارستان و لەوەڕگەكانی ئاوایی \"نشكاش\"ی مەریوان و سەیرانگای \"بەردەپان\"ی سەردەست لەئاگردا سووتان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٩ی جۆزردان بەشێك لەسروشتی جوان و دڵڕفێنی ئاوایی نشكاش ئاگرییان گرت و بەو هۆیەوە خەسارێكی بەرچاوی ژینگەیی بە ناوچەیە گەیشتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە سێتیمی جیاوازدا بە هانای دارستانەكانەوە چوون و بەهۆی بەرزیی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە، زۆر بە سەختی توانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بکەن.
كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە ٨ كاتژمێری خایاندووە و دەگوترێت؛ نزیك بە ٥٠ هێكتار لە باشترین و جوانترین دارەكانی جۆری مازوو، بەڕوو، هەرمێو ... لەئاگردا سووتاون.
خەڵکی ئاواییەكانی نشكاش، چۆڕو و دەرێلە كووژاندنەوەی ئاگرەكەدا یارمەتی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانیان كردووە.
لەدرێژەی سووتانی دارستان و لێڕەوارەكانی كوردستاندا، رێكەوتی ٢٩ی جۆزەردان سەیرانگای بەردەپان لەسەردەشت تووشی رووداوی ئاگركەوتنەوە بوو.
بەوتەی كەسانی ئاگادار، سەیرانگای بەردەپان، كە بەیەكێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی سەردەشت دێتە ئەژمار، دوای سوتانێكی زۆر توانراوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
دەگوترێت، هاووڵاتییان چەندین جار پێوەندییان بە ئیدارەی ئاگركوژێنەوەوە كردووە، بەڵام لەلایەن ئەو ئیدارەیەوە هیچ یارمەتییەكی خەڵک نەدراوە.
وێنــه: عهلی بههرامی