ئاگركەوتنەوە بەشێک لەدارستانەكانی گیلانغەربی كردە خۆڵەمێش
13:37 - 2 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: دارستان و لەوەڕگەكانی ناوچەی میاندار لەگیلانغەرب بە هۆی پێنج كاتژمێر ئاگركەوتنەوە خەسارێكی بەرچاوی ژینگەیان پێگەیشت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١ی رەزبەر ئاگرێک بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر لەدارستان و لەوەڕگەكانی ناوچەی میانداری گیلانغەرب كەوتەوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە دوو هێكتار لەژینگەی ئەو ناوچەیە بوو بە خۆڵەمێش.
ئەو ئاگركەوتنەوەیە لە كاتژمێری ١ی پاشنێوەڕۆی رۆژی سێشەممە هەتا پێنجی ئێوارێبەردەوام بوو.
ئاگرەكە بە هاوكاریی هاووڵاتییان و تیمەکانی ئیدارەی ئاگركووژێنەوەی شارستانی گیلانغەرب كۆنترۆڵ كراوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە بۆ سێهەمین جارە كە دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچەی گیلانغەرب تووشی رووداوی ئاگركەوتنەوە دەبن و هەروەها بەرزاییەكانی میانداریش لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا دوو جار ئاگری گرتووە.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردۆتەوە، لە ئەنجامی ئەو ئاگركەوتنانەدا زیاتر لە ٢٠ هێكتار، دارستان و لێڕەوار سووتاون.
ناوچەی میاندار خاوەنی شەش هەزار هێكتار دارستان و لێڕەوارە.
شارستانی گیلانغەربیش بە حوكمی هەبوونی سەد و هەفتاوپێنج هەزار ٤٠٠ هێكتار ناوچەی سروشتی بەیەكێک لەشوێنە دڵڕفێن و سەرسەوزەكانی كوردستان و ئێران دێتە ئەژمار.
گیلانغەرب یەكێک لەشارستانەكانی ئوستانی كرماشانە و ناوەكەی وەرگیراو لەوشەی \"گیەڵان\" بە واتای شوێنی گەشت و گوزار( شوێنێک بۆ سەفەر) دێت.