ئاگرگرتنی دارستانی ئاوایی "دەرەوەران"ی مەریوان نزیك بە 2 رۆژە بەردەوامە
16:23 - 2 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەواری گوندێكی دیكەی سەر بە شاری مەریوان كە زیاتر لە 45 كاتژمێرە دەستی پێكردووە، هەر وا بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دارستانی بەڕوو و لێڕەواری گوندی \"دەرەوەران\"ی سەر بە بەخشی \"خاو و میرئاوا\" لە مەریوان ماوەی نزیك بە دوو رۆژە ئاگریان تێبەر دراوە و وێڕای هەوڵی بەردەوامی خەڵكی ناوچەكە، ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خوێندكارانی زانستگای پەیام نووری مەریوان، هەتا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
یەكێك لە چالاكانی ژینگەپارێزی مەریوان كە خۆی لە جەریانی ئەو ئاگركوژێنەوەدا بەشداریی كردووە، بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، مەزەندە دەكرێت هەتا ئێستا زیاتر لە 50 هێكتار لە لێڕەوار و سروشتی ئاوایی دەرەوەران سووتابێت و هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سووتانەكە بەردەوامە.
ئەو شایەتحاڵە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتیشی: \"خەڵكی ناوچكە بینیویانە كە ئەو ئاگركەوتنەوە لەلایەن هێزەكانی نیشتەجێی یەكێك لە بورجەكەكانی هەنگی سەرسنووری هێزی ئینتزامی لە بەخشی \"خاوومیرئاوا\"وە ئاگری تێبەر دراوە.
ئەو چالاكە ژینگەپارێزە ئەوەشی خستە روو كە ناوەندە پێوەندیدارەكانی وەك ژینگەپارێزی، جەنگەڵبانی لە هەمبەر ئەو ئاگر كەوتنەوانەدا كەمتەرخەمن و تەنیا ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، خوێندكاران و خەڵكی خۆجێی ناوچەكە لە هەمبەر رووداوی ئاگركەوتنەوەكاندا بەپەرۆشن و لە هەوڵی كوژاندنەوەی دان.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە دەیان حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستان و لێڕواری دەورووبەری شارەكانی \"مەریوان، سەوڵاوا، پاوە، نەوسوود، كامیاران، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی\" روویان داوە.