ئاگرگرتنی خێوەتیش بە خەم و ئازاری كوردە ئاوارەكانی سووریە لە كەمپی دومیز زیاد بووە
20:25 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا لەناو خێوەتی كوردە ئاوارەكانی سووریە سێحاڵەتی ئاگركەوتنەوە رووی داوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاش ئەم رووداوە بەدواداچوونی كردووە و زانیارییەكانی لەزاری یەكێك لە دانیشتوانی ئەو كەمپەوە بڵاو دەکاتەوە یەکێک لە کوردە ئاوارەکانی دانیشتووی کەمپی دومیز بەناوی \"ئازاد خەلیل\" لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا رایگەیاند، جیا لە گرفت و ئاستەنگەكانی دیكە كە رووبەڕووی كوردە ئاوارەكانی كەمپی دومیز بوونەتەوە، چەند رۆژ لەمەوپێش لە دوو حاڵەتدا زیاتر لە 5 خێوەت ئاوریان تێبەردراوە و ئەمڕۆ دووشەممەش زیاتر لە 14 خێوەتی دیكە ئاگریان گرتووە و تەواوی كەلوپەلای خەڵك سووتاوە\".
ئەو كوردە ئاوارەیەی سووریە ئاشكرای كرد \"كە ماوەی 6 مانگە لە كەمپی دومیز دەژین هەتا ئێستا رووداوی لەم چەشنە نەبووە و ماوەی نزیك بە حەفتەیەكە ئەمەش بە ئازارەكانمان زیاد بووە، كە هەتا ئێستا هۆكاری ئەو سووتان و ئاگركەوتنەوانە نەزانراوە و ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم بەدواداچوونیان بۆ كردووە بەڵام هۆكارەكەی روون نەبۆتەوە، ئەمەش بۆتە ترس و خەمێكی دیكەی دانیشتوانی كەمپی دومیز لە قەزای \"سێمیڵ\"ی سەر بە پارێزگای دهۆك\".
ئازاد خەلیل لەبارەی رەوشی ژیان و بارودۆخی ئاوارە كوردەكانی سووریەوە وتی: \"جیا لە كەموكووڕی، نەبوونی ئەمنیەت و ترس و دڵەڕاوكێو نەخۆشی بەرۆكی دانیشتوانی گرۆتۆتەوە و زگچوون و رشانەوە بۆتە دیاردەیەكی باو لەناو كەمپەكەدا و ئاشكراشی كرد كەمیی خواردەمەنی و خۆراك گرفتێكی ترە و هەتا ئێستا لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان وەكوو خاچی سوور و مرۆڤدۆستەكانەوە یارمەیتی ئەو ئاوارانە نەكراوە\".
ئەوەشی زیاد كرد، هەرچەند حكوومەتی هەرێم بە ئاوارەكاندا رادەگات، بەڵام وەك پێویست نیە و وەڵامدەری نیاز و ویستی ئاوارەكان و ئەم رەوشە نالەبارەی كەمپەكە نیە.
راشیگەیاند كە خەڵكی خۆبەخش زۆریان یارمەتی كردووین، بەتایبەت لە شارەكانی هەڵەبجە و دەربەندیخان و چەند لایەنێكی دیكە یارمەت و هاوكاریمانیان كردووە.
مەسعوود باررزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئورووپای كردووە، لە لێدوانێكدا لە پارلەمانی ئیتالیا ئاشكرای كردووە، لە ماوەی نزیك بە 2 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 24 هەزار هاووڵاتیی سووریە هاتوونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستا كە زۆربەیان لە كوردانی ناوچە كوردنشینەكانی سووریەن و لەناو خاكی هەرێمدا دەژین.