ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی دوای پێنج رۆژ کۆنتڕۆڵ کرا

16:15 - 28 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: ئاگرکەوتنەوە بەشێکی بەرچاو لە لەوەڕگەو دارستانەکانی ناوچەی سنووری \" شێخ سەڵە\"ی سەلاسی باوەجانی سەر بە ئوستانی کرماشانی لە ناو برد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەندرۆژی رابردوودا، لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەی \"بێزڵ\" ی شێخ سەڵەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی ئاگریان گرت.

\"28211.jpg\"
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە دوای پێنج رۆژ بە یارمەتی و هاوکاری ناوەندەکانی سەوزی چیای مەریوان، ئەنجومەنی سەوزی لاوانی جوانڕۆ، چالاکانی ژینگەپارێزی پاوە، ئەنجومەنی ژینگەی سەلاس و خەڵکی گوندی \"گەزنە\" کونتڕۆڵ کراوە.

دەوترێ، چالاکانی ژینگەپارێز لەکاتی کونتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدا لەگەڵ تەقینەوەی چەندین مین بەرەوروو بوونەوە و تەقینەوەی ئەو مینانە خەساری گیانی بە دواوە نەبووە.

ماوەیەک پێش، سەرپەرەستی پاراستنی سەر بە رێکخراوی جەنگەلبانی ئێران، باسی لە سەدا ٢٠ی ئاگرکەوتنەوەکان لە ساڵی رابردوودا کردبوو و وتبووشی لەسەدا ٦٠ی ئەو ئاگرکەوتنەوانە لە دارستانی زەنجیرە کێوەکانی زاگروس رویان داوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، لە سەدا ٩٥ی ئاگرکەوتنەوەکان هۆکاری مرۆییان لەپشت بووە و تەنیا لە سەدا ٥ی هۆکاری سروشتی بووە.
.