ئاگرکەوتنەوە لە لێرەوار و لەوەڕگەکانی زاگرۆس درێژەی هەیە

21:36 - 13 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی زاگرۆس، دارستان و لەوەڕگەکانی شاری مەلکەشا و سەرپێلی زەهاو ئاگریان گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئاگرکەوتنەوەکە لە دارستان و لەوەڕگەکانی گەردەنی پاتاقی شاری سەرپێڵی زەهاو پاش ٢٠ کاتژمێر بە هاوکاریی خەڵکی خۆجێیی و چالاکانی ژینگەپارێزی کوژێنرایەوە.

هەواڵدەریی مێهربڵاویکردەوە، بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ٨هێکتار لە لەوەڕگەو دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سووتاون.

هەرلە پەیوەندی لەگەڵ ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی زاگرۆس، ئاگرکەوتنەوە دارستان ولەوەڕگەکانی شاری مەلک شای سەر بە پارێزگای ئیلامیشی گرتەوە.

پارێزگای ئیلام ٦٤٠هێکتار دارستانی هەیە کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوکان لەو پارێزگایە، بەشێکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگەکان، ببنە خۆڵەمێش و لە ناوچوون.