ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی زاگرۆس دەستی پێی کردەوە

15:40 - 4 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ئاگرکەوتنەوە دیسانەوە دارستانەکانی زاگرۆسی گرتەوە و نزیکەی سێ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی کەبیرکێوی شاری ئیلام لە ئاگردا سووتان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا، ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردان، بە هۆی ئاگرگرتنی دارستانەکانی کەبیرکێوی شاری ئیلام نزیکەی سی هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا بوونە خۆڵەمێش.

هەواڵدەریی \"ئیسنا\" لە زاری بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی شاری ئابدانانەوە بڵاوی کردەوە، سی هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی کەبیرکێوی شاری ئیلام لە ئاگردا سووتان.

کوژراندنەوەی ئەو ئاگرە لەلایەن هێزە خەڵکییەکان و چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچەیە بووە و پاش چەند کاتژمێرێک کونتڕۆڵ کراوە.

پارێزگای ئیلام ٦٤٠هه‌زار هێکتار دارستانی هەیە کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوکان لەو پارێزگایە، بەشێکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگەکان، بوونە خۆڵەمێش و لە ناوچوون.