ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانی\"شلم\"ی پارێزگای ئیلامیشی گرتەوە
15:33 - 11 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکان لە دارستان و لێڕەوارەکانی ناوچەکانی کوردستان، ئەمجارەیان دارستانەکانی \"شلم\" لە پارێزگای ئیلام گڕیان تێبەربوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان، سێ ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام ڕوویدا و ژمارەیەک لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لە ئاگردا سووتان.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٩ی جۆزەردان، بەشێک لە دارستان و لەوەڕگەکانی گوندەکانی \"وەسنێ\" و \"گوێزە کوێرە\"ی شاری مەریوان لە ئاگردا سووتان.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەشێک لە دارستانەکانی شاری پاوە ئاگریان تێبەردرا.
پێشترش، دارستان و لەوەڕگەکانی گوندەکانی \"بۆڕیەر و ڕەزاو\" لە ئاگردا سووتان و بوونە خۆڵەمێش.
لە پەیوەندیی لەگەڵ ئاگرگرتنی دارستانەکانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەنجومەنی ژینگەپارێزی سەوزی چیای مەریوان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە تەواوی ئەو ساڵانەدا بەرپرسانی حکوومەتی بە جێگەی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کونتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگر کەوتنەوانە، زۆربەی کاتەکان ئەو کارەساتەیان ئینکار کردووە و ڕێژە و ژمارەی ئەو ئاگرکەوتنەوانەیان بە دروستی ڕانەگەیاندووە.