ئاگرکەوتنەوە بوو بەهۆی سووتاندنی ٨٠ هێکتار گەنم و جۆ لە کرماشان

11:29 - 16 جۆزەردان 2721

ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی ئاگرگرتنی زەوی و زاری جووتیاران، ٨٠ هێکتار گەنم و جۆی جووتیاران لە پارێزگای کرماشان، بوونە خۆڵەمێش.

ئەو ئاگرکەتنەوەیە لە گوندەکانی "بوزگداری سەروو و خواروو" لە بەخشی "درودفەرامان" ڕووی داوە، کە بووەتە هۆی سووتاندنی ٨٠ هێکتار گەنم و جۆ.

هەرچەند هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەتنەوەیە نەزانراوە، بەڵام هەواڵدەریی فارس نووسیوویەتی: "زەوییەکانی کشتوکاڵەکان بوو بەهۆی کەمتەرخەمیی شۆفێری کۆمپاینەکە".

ئەو ئاگرکەتنەوەیە خەسارێکی بەرچاوی بە جووتیاران گەیاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئیبراهیم دارابی، بەرێوەبەری جیهادی کشاوەرزیی شاری کرماشان ڕایگەیاند: "لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، زیاتر لە ١٥٥ هێکتار، لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، لە ئاگردا سووتان".

دارابی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "٤٥ جووتیار لە شاری کرماشان لەو ئاگرکەتنەوەیەدا، تووشی زەرە و زیانی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بوون".

بڕی نرخی هەر کیلۆ گەنم بۆ فرۆشتن لە ئێراندا، لە ساڵی ١٤٠٠، ٥ هەزارتمەن دیاری کراوە و بەو پێیە جووتیاران بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەدا زەرەر و زیانی زۆریان لێ دەکەوێتەوە و زۆر جار لەلایەن پەیوەندییەدارەکانی حکوومەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانە، کەمتر لە نیوەی پارەکەیان پێ دەدەنەوە.