ئاگر كەوتنەوە لە زەریاچەی زرێبار/ لە یەك مانگدا چەندین حاڵەتی ئاگركەوتنەوە

13:40 - 20 سەرماوەز 2711
كوردپا: قامیشەڵانەكانی زەریاچەی زرێبار بۆ جارێكی تر و بە هۆیەكی نادیارەوە لە ئاگردا سووتان.

بە هۆكارێكی نادیارەوە قامیشەڵانەكانی زەریاچەی زرێباری مەریوان لە چەند قۆڵەوە ئاگریان تێبەر بووە و بەشێكی بەرچاو لەو قامیشەڵانە لە ئاگرادا سووتاون.

هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ئەو ئاگر كەوتنەوەی رۆژی هەینی لە كاتێك دابوو كە پێشتریش بۆ چەندین جار ەورووبەری زەریاچەی مەریوان تووشی ئاگر كەوتنەوە بووە و ئەمە نێگەرانییەكی زۆری لەلای دانیشتوای ئەو ناوچەیە درووست كردووە.

ئەو ئاگر كەوتنەوەكانی رۆژی هەینی لە سێ‌ قوڵی \"ئینگیجە، كانی سانان و بەردەڕەش\" روویان داوە و بەهۆی نەبوونی ئیمكاناتی ئاگر كوژێنەوە بەشێكی بەرچاو لە قامیشەڵانەكانی زەریاچەی زرێبار سووتاون.

ئەو قامیشانە لە ئەنجامی رژانی ئاوەرۆی شار بۆ ناو ئەو گولە درووست بوون و هەتا ئێستا هیچ هەوڵێك بو خاوێن كردنەەوەی ئەو گۆلە نەدراوە.

وێنە : میهر