ئاگر تێبەردانی دارستانەکان، ناوچەی "پاوە"شی گرتەوە + وێنه

15:24 - 10 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رووبەرێکی بەرچاو لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی پاوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو و بەدەستی ئەنقەست ئاگریان تێبەردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی پووشپەڕ دارستان و لەوەڕگەکانی گوندی \"بانەمەڕان\" و بەرزایی گوندەکانی \"داریان\" و \"وڕا\" بەدەستی کەسانێکی نەناسراو ئاگریان تێبەردرا و لە ئاگردا سووتان.

بە وتەی هاووڵاتییانی شاری پاوە، ئیدارە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ هەوڵێکیان بۆ کووژاندنەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نەداوە و تەناەت لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا رێگرییان لە چوونی هاووڵاتییان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کردووە.

لەلایەکی دیکەوە بە وتەی چەند شایەتحاڵێک رۆژی چوارشەممە هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای \"تەک درەخت\" لەبەخشی نەوسوود بەبیانووی سووتاندنی لاشەی هێستری کوژراوی کاسبکاران، ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەی \"پەروینی\" و \"ئاوەزنێ\" بەرداوە و دواتریش رێگرییان لە هاووڵاتییان کردووە کە ئەو ئاگرکەتنەوەیە کۆنتڕۆڵ بکەن.
\"13591.jpg\"