ئاگر تیببەربوونی دارستان و لیڕەوارەكانی دەورووبەری شاری مەریوان بەردەامن
15:18 - 11 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لەدریژەی شەپۆلی سووتانی لێڕەوار و دارستانەكانی دەورووبەری مەریوان، ئەمجارەیان لێڕەواری بەرچیای \"فەیلەقووس\"ی زاڵ بەسەر شاری مەریوان ئاگری تیبەر درا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا لێڕەوار و ژینگەی بەرچیای \"فەیلەقووس\"ی زاڵ بەسەر مەریوان ئاگری تێبەر بووە و هەرچەند لەلایەن خەڵكەوە بە شێوەی خۆڕسك چەندین جار كوژتوەتەوە، بەڵام دیسان داگیرساوەتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو ئاگركەوتنەوەیە زەرەر و خەسارێكی زۆری لە ژینگە و دارسستانی ئەو دەڤەرە داوە.
ماوەیەك لەمەوبەر دارستانی چڕو جوانی پشت \"گوردانی چەك و تەقەمەنیی ئەحمەد كازمی\"ی سەر سپای پاسداران چەندین جار ئاگری تێبەر درا و هەروەها لە دەرێژەی شەپۆلی ئاگر گرتنی چیا و دارستانی گوندەكانی مەریوان لە حەفتەكانی رابردووشدا كوێستانەكانی گوندی \"دەرەوەران\"ی سەر بە بەخشی خاو ومیرئاوا ئاگریان تێبەر درا كە دوای 72 كاتمێر لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ژینگەپارێز و خەڵكی ناوچەكەوە كۆنترۆڵ كرا و كوژایەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان و خەڵكی دانیشتووی دەورووبەری رووداوی ئاگر كەوتنەوەكانی مەریوان، زیادبوونی ئەو رووداوانە لە مەریوان و دەرووبەری لە حاڵێكدا رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوونە كە \"رێكخراوی ژینگەپارێزی\" و ئۆرگانە پێوەندیدارەكان كە ئەركیان پاراستنی چیا و دارستانەكانە، بۆ ئەم كارە هێلیكۆپێتریان هەیە، بەڵام لە كوژاندنەوە و كۆنترۆڵ كردنی ئاگركەوتنەوەكاندا هیچ رۆڵیكیان نەبووە و رێژە و زۆریی حاڵەتی رووداوەكانیش دەربڕی ئەم راستییەن.