ئاژانسی کوردپا هەوڵەکانی بان یاسایی حەسەن بابایی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی دوو زیندانیی سیاسیی کورد ڕوون دەکاتەوە

15:38 - 13 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری سنە، لەسەر بڕیاری سەرۆکی پێشووی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر بەڕێوەچووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانیی سیاسیی کورد، بە ناوەکانی \"نادر و کەیوومەرس محەممەدی\" خەڵکی گوندی \"شیان\" لەسەر بڕیاری حەسەن بابایی، سەرۆکی پێشووی دادگای ئینقلابی شاری سنە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێدا، جێبەجێ کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگوستەریی سنە لەم بارەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: بەکارهێنانی هێز و فشاری دوور لە یاسای قەزایی دادوەرێک کە سەرەڕای ئەوەیکە خەتایەکی ئینتزامییە، دەستێوەردان لە قۆناغەکانی بەدواداچوون هەتا بڕینەوەی حوکم و جێبەجێ کردنی بڕیار لە دۆسیەی تاوانبارانی سیاسی دایە. کە حەسەن بابایی لە کاتی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی نادر و کەیوومەرس محەممەدی لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە تۆمەتی کوشتنی ناسر بیگلەری سەرهەنگی خانەنشینکراوی سپای پاسداران، ئەنجامی داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: حەسەن بابایی هاوکار لە کۆبوونەوەی شۆرای قەزایی پارێزگا بە شانازییەوە باسی لەوە کردووە لە کەمترین ماوەدا، بە بێ لێکۆڵینەوە، ئامادەکاریی بڕینەوەی حوکمی لە سێدارەدانی نابراوانی کە بێبەر لە پارێزەر بوونه هەتا کاتی لە سێدارەدانیان لە بەردەست ئیتلاعاتی سپای پاسداران بوونه، ناوبراو هەروەها گوتوویەتی\' من بۆ خۆم دۆسیەکەی نادر و کەیوومەرسم بردووەتە دیوانی باڵای وڵات و مۆری ئەو بڕیارەم وەرگرتووە و کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر ئەو بڕیاڕە جێبەجێ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو دوو زیندانییە سیاسییە کوردە، هەتا کاتی جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانەکەیان لە قەرارگای شارامفەڕی سپای پاسداران لە شاری سنە، بوونه.

ئەو سەرچاوە ئاگادار هەروەها دەڵێت: پێشتر خوێندنی وانەی حقووق سزایی تایبەتی ٣ قوناخی کارناسیی حقووق لە زانکۆی پەیام‌نووری شاری سنە، دەبوو لەسەر ئیزنی حیراسەتی زانکۆ تەنیا به بابایی، سەرۆکی پێشوویی دادگای ئینقلابی شاری سنە و تەیب‌لی، جێگری پێشووی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سنە، بووە.

نادر و کەیوومەرس محەممەدی، ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ٨٥، لە شاری سنە، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ قەرارگای شارامفەڕ لەو شارە ڕاگوێزرابوون.

١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٩٦، لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی شاری سنە، ئەم دوو زیندانییە سیاسیە کوردەی بە تۆمەتی \"موحاربە لە ڕێگای هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی و ئەندامبوون لە حێزبی دێموکرات و ناسیووە و تێرۆری کەسانی وەفادار بە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی\" بە ئێعدام مەحکووم کردووە و دواتر ئەم بڕیارە لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، پشتڕاست کراوەتەوە.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕێکەوتی ٢٥ گەلاوێژی ساڵی ٨٦، لە لایە \"بی بی سی فارسی\" و ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری هەمان ساڵ لە کوردستان میدیا، ماڵپەڕی فەرمی حدکا بڵاو کرابووە.