ئاژانسی کوردپا: داسەپاندنی زیاتر لە ٦٦٠ ساڵ زیندانی و سزای دیکە لە کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی

17:02 - 24 بەفرانبار 2719

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی شیکاری- ئاماری، ئاماری حوکمی بەسەرداسەپاو دژی هاووڵاتییانی کورد و چالاکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی دەخاتە بەر باس.

ئەو ئامارە بە کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو کە لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا کۆکراوەتەوە و جیاکردنەوەی ئەو ئامارە بە پشتبەستن بە ناونیشانی ئەو کەسانە لەبەر دەستدا بووە و هەروەها  ناوی ئەو کەسانە بە شێوەی pdf لەبەر دەستی خوێنەراندایە و دەتوانن بۆ دیتنی ناوەکان لێرە کرتە بکەن.

داسەپاندنی حوکم دژی هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩

ناوی چالاکانی سیاسیی کوردستان کە کەرەستەکانی ئەوان دەستی بەسەردا گیراوە.

پەسەندکردن لە دادگای پێداچوونەوە

گۆڕینی حوکم لە دادگای پێداچوونەوە

بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ساڵی ٢٠١٩:

١٤٣ هاووڵاتی لەلایەن دادگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندان و سزای دیکە مەحکووم کراون.

٦٣٨ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری

٢٩ ساڵ زیندانیی تەعلیقی

مەحکوومکردنی زیندانییەکی سیاسی بە ئێعدام

دوورخستنەوەی ٣ زیندانی بۆ زیندانی ناوچە دووردەستەکان

"ممنوع‌الخروج"کردنی ٢ هاووڵاتی لە ئێران

قەدەغەکردنی هاووڵاتییەک لە چالاکیی میدیایی

بڕینەوە حوکمی لێدانی ٩٤ زەربە قامچی

١٦٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی

هەروەها

دەسبەسەرداگرتنی کەرەستە و موزایدەی بارمتەی ٧ چالاکی سیاسی

گۆڕینی حوکمی ٥ هاووڵاتی بە تایبەتی چالاکێکی ژینگەیی بە شێوەی: کەمکردنەوەی حوکمی ٢ کەس لە ٥ ساڵەوە  بۆ ٤ ساڵ، گۆڕینی حوکمی هاووڵاتییەک لە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و بێتاوان بوونی ٢ کەس و پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ٥ هاووڵاتی بە تایبەت چالاکێکی کرێکاری، مامۆستایەک و نووسەرێک بە شێوەی: ٣٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانیی تەعلیقی.

٤ کەس لەو کەسانە ژن بوون.

حوکمی لێدانی ١٠٠ زەربە قامچی لە گۆرانیبێژێکی خەڵکی ورمێ، پەیمان میرزازادە بە تۆمەتی بێڕیزی بە پیرۆزییەکان لەو ساڵەدا، بەڕێوە چووە.

هەروەها لە خۆی سزای لێدانی ٧٠ زەربە قامچی لە ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بە ناوی سەلبی مەرند بە تۆمەتی تێکدانی نووسینگەی زیندان، پاش مردنی گوماناویی کوڕەکەی، لەو زیندانە بەڕێوە چوو.

کۆکردنەوەی: ئەوین مستەفازادە