ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ناوی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی لە کوردستان بڵاو دەکاتەوە

16:14 - 27 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بۆ یەکەمجار، ناوی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە.

لیستی ئەو کەسانە کە لەژێر نێوی \"ناوەندی (بانکی) ئیتلاعاتی پێشکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان\" بڵاو دەکرێتەوە، نێوی بەرپرسانی دادوەریی و ئیتلاعاتیی حکووومەتی ئێران لە شاری سنەی لەخۆوە گرتووە.

ناوی ئەو کەسانەی لە لایەن سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە دادگای شاری سنە بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە و بە هۆکاری ئەمنییەتی نەیویستووە نێوی بڵاو بکرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بەدواداچوونێکی زۆری بۆ دڵنیابوون لەسەر زانیارییەکانی لیستی ناوی ئەو بەرپرسانەی حکوومەتی کردووە و هەوڵی داوە کە کەمترین هەڵە و زانیاریی دروست لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ساڵی ٩٠ی هەتاوی دەستی بە چالاکی کردووە و ئامانج لە وەگەڕخستنی \"كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان \"پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە هەواڵدەرییە وردەیە لە كوردستان. هەروەها سەرانسەری و گشتگیر كردنی رووداوەكانی كوردستان و گواستنەوەی راست و وردی ئەو رووداوانە بۆ ماڵپەڕ و راگەیەنە هەواڵییەكانی دیكە لە گرینگترین ستراتیژییەكانی ئەم ئاژانسە دێنە ئەژمار.

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستانه کە بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات.