ئاوی خواردنەوە لە دانیشتووانی هەرسین قەدەغە کرا

15:59 - 2 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: دوای نزیک بە ١٠ ڕۆژ لە لێڵبوونی ئاوی خواردنەوەی هەرسین لە پارێزگای کرماشان، بەرپرسانی بێهداشتی ئەو شارە دانیان بە پیسبوونی ئاوەکەدانا.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زانستگەی پزیشکی کرماشان لە زاری جێگری بێهداشتییەوە ڕایگەیاند، ئاوی خواردنەوەی شاری هەرسین ستاندارد نییە و لە خواردنی خۆبپارێزن.

\"آبلەئێستادا ئاوی خواردنەوەی ناو لوولەکان بە چەندین پلە مەترسیدارە.
دوکتور شەکیبا پێشنیاری کردووە کە هاوڵاتییانی کورد بۆ تینویەتی و کاروباری چێشتلێنان کەڵک لە ئاوی کانزایی و ئاوی تانکی ناو کۆڵانەکان وەربگرن.

هەڵویستی ئەو ناوەندە بەرپرسیارە لە تەندرووستی کۆمەڵگا پاش نزیک بە ١٠ ڕۆژ دێت کە ڕاگەیەنەکانی کوردستان و سەراسەری ئێران هەواڵی پیسبوونی ئاوی هەرسینیان لە زاری هاووڵاتییان بڵاوکردبووەوە.

هەواڵنێری کوردپا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو دۆخە، گوتی: لێپرسراوە حکوومەتییەکان یەک لەوان فەرماندار، لەو ماوەیەدا هەرچەشنە پیسبوونی ئاوەکەیان بە \"دەنگۆ\" دەزانی و ڕەتیان دەکردەوە و لێڵی ئاوی ناو لوولەکانیان بە \"کاتی\" لەقەڵەم دەدات.

هەلوومەرجی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەرسیندا وەک دەیان ساڵ لەمەوبەری لێهاتووە و هاووڵاتیان بە چەندی کیلۆمیتر دەبڕن و دەچن لە کانیاوەکانی دەرەوەی شار ئاو دێنن.

هەروەها هێنانی ئاوی تانکی بۆ هەندێ لە گەڕەکەکان بە وتەی دانیشتووانی هەرسین؛ تەنانەت بەشی خواردەوە و جێشتلێنانیش ناکات، چ بگات بەوەی کە خۆیانی پێ خاوێن بکەنەوە.

\"آبسەبارەت بە دواهەوڵەکان بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە، هەواڵەکان باس لە ڕاکێشانی ئاوی ڕۆخانەی گاماسیاب بە لوولەی ٢٥ کیلۆمیتری دەکەن کە ئەو گەڵاڵەیەش بەهۆکاری ماڵیی ڕاگیراوە و بەرپرسانی هەرسین و پارێزگاش بەتەمای سەفەری ڕووحانی بۆ ئەو ناوچەیە و هێنانەبەرباسی ئەو کێشەیەن.

قوڕاوی بوونی سەرچاوەی ئاوەکە لە سەراب هەرسین و کۆن بوون و بێ کەڵکی تەسفییەخانەی هەرسین و داڕزانی سیستەمی بڵاوکردنەوەی ئاو لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی قەیرانی ئاوی هەرسین باس دەکرێت.

هەرسین لە ٤٥ کیلۆمیتری باشووری خۆرهەڵاتی شاری کرماشان هەڵکەوتووە و نزیک بە ٥٠ هەزار دانیشتووی هەیە.

لینکی پێوەندیدار:
پیس‌بوونی ئاوی خواردنەوەی هەرسین ژیانی هاووڵاتیانی تێکداوە