ئاوات ڕەزەوی مامۆستای دەسبەسەرکراو بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا

12:32 - 27 جۆزەردان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، ئاوات ڕەزەوی، یەکێک لە مامۆستا دەسبەسەرکراوەکانی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە، لە گرتنگەی ئەو شارە ئازاد کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە "ئاوات ڕەزەویـ"ـیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەر دووبارە بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان کچەکەی لەسەر کار دەردەکرێت.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت؛ پاش دەسبەسەرکردنی ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هەموویان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو بڕیارە ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان پاش پێڕاگەیاندنی تۆمەتەکانیان مامۆستا دەسبەسەرکراوانەی شاری سەقز ئازاد بکرێن.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماری ڕێکخروی مافی مرۆڤیی کوردپا، ٢١ کەس لە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.