كانیمار لە كرماشان، دانیشتوانی بێناسنامە/ بێبەش لە پێداویستیی حكوومەتی
14:34 - 4 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، دانیشتوانی گوندی \"كانیمار\"ی سەر بە بەخشی \"سەرابی سەر فیروزئاباد\"ی كرماشان بە تەواوەتی نەخوێندەوارن و تەنانەت ناسنامەیان نیە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە هیچ پێداویستییەكی حكوومەتی كەڵكیان وەرنەگرتووە.
ژیانی دانیشتوانی گوندی كانیمار چەندین سەدە لە دوای خەڵكی دیكەی ناوچەكانی دیكەوەیە و خەڵكی ئەو گوندە یەك لە بێبەشترین خەڵكی ئێرانن.
كانیمار گوندێكە كە لە هەرچەشنە پێداویستییەكی تەندروستی و دەرمانی، رێگاوبان و بەرق و ئاو بێبەشە.
حەسەن قاسمی یەكێك لە پیرە پیاوانی كانیمار رایگەیاندووە: هیچ چەشنە ئیمكاناتێكمان نیە و لە خوێندن بێبەشین و بۆ هاتوچۆ و پەڕینەوە لە رووبارەی \"سەیمەڕە\" ناچارین تیۆب و سەوڵ (پارو) بەكار بهێنین و دیسان دەبێچەندین شاخ و هەڵدێری دیكە ببڕین هەتا بگەینە كرماشان و ئەمەش مەترسییەكە بۆ سەر گیانی خەڵك و هەر ساڵە چەندین خەڵكی گوند لەو رووبارەدا دەخنكێن.
قاسمی ئاماژەی بەوەش داوە كانیمار لە نێوان سێپارێزگای كرماشان، ئیلام و لوڕستاندا گیری خواردووە و لە زستانی ساردی ئەم ناوچەدا ئەگەر كەسێك نەخۆش بكەوێت دەبێ50 كیلۆمیتر رێگای سەخت هەتا كرماشان ببڕین.
ناوبراو وتیشی، من كچێكم بەهۆی نەخۆشی و نەبوونی ئیمكاناتی دەرمانی و بێتوانایی لە گواستنەوەی بۆ شار گیانی لە دەست دا.
حەسەن قاسمی راشیگەیاندووە، رێگاكانی گوند پڕن لە گیانلەبەری دڕندە و بوونەتە مەترسییەك بۆ سەر گیانمان و نەبوونی رێگاش ناچارمان دەكات 20 هەتا 30 كیلۆمیتر بەپێرێگای خاكی ببڕین.
هیچكام لە دانیشتوانی ئەو گوندە خوێندەوارییان نیە و سەیرتر لە گشت بێناسنامەن و كارتی میللی و تەنانەت مارەنامەشیان نیە و لە ماوەی 33 ساڵی رابردوودا لە وەرگرتنی هەرچەشنە كۆپین و یارانە و پیداویستییەكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بێبەش بوون.
بە وتەی حەسەن قاسمی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا هیچ بەرپرسێكی حكوومەتی تەنانەت بۆ جارێكیش سەردانی ئەو گوندەیان نەكردووە لە فەرامۆشییەكی تەواو داین و نازانین هاوارمان بەرینە لای كێ؟
گوندی كانیمار لە 50 كیلۆمیتری كرماشان و لەلای رووباری سەیمەڕە هەڵكەوتووە و ئێستا سەر بە بەخشی \"سەرابی سەر فیرووزئاد\"ە كەلە سەردەمی حكومەتی پەهلەویدا سەر بە پارێزگای لوڕستان بووە.
خەڵكەكەی پێشتر رەوەند و كۆچبەر بوون كە دواتر لەو شوێنە نیشتەجێبوون و ئێستاش ژیانیان لە رێگای ئاژەڵدارییەوە بەسەر دەبەن.