"ئانیسا جەعفەری" مێهر بە ئەستاندنی بەڵێننامە ئازاد کرد

10:25 - 27 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ژنە چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و بە ئەستاندنی بەڵێننامە لە گرتنگە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی سەرماوەز، "ئانیسا جەعفەری مێهر" ژنە چالاکێکی کوردی خەڵکی شائاباد، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە ئەسەندنی بەڵێننامە، لە گرتنگەی ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییە ئازاد کرا.

مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر هەندێک کەرەستەی کەسی وەک لەپ‌تاپ، کتێب و مۆبایلی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

"ئانیسا جەعفەری مێهر"، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای بەشی زمانناسیی زانکۆی کوردستان بووە.