كانگەیەكی بەرد لە تیكاب مەترسیی بۆسەر ژینگە و شوێنەوارە مێژووییەکان دروست كردووە
15:05 - 8 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: كانگایەكی بەردی ئاسنی بۆتە مەترسیی بۆ سەر حەشارگەی ژینگەی ئاژەڵان، ئاسەواری مێژوویی تەختی سولێمان و چیای پارێزراوی بڵقێس لەشارستانی تیکاب.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دەرهێنانی بەرد بەشێوەی ناستاندارد لە كانگای بەردی \"گولە گولە\"ی تیكاب مەترسیی ژینگەیی لێدەكرێ و هەروەها خەساریشی بۆ ژینگەی ئاژەڵانی \"ئەنگۆران\"، تەختی سوڵیمان و چیای پارێزراوی بلقێس لە تیكاب هەیە.
گرینگترین ژینگەی ئاژەڵانی ئێران، چوارەمین ئاسەواری تۆمار كراو لە یونێسكۆ و هەروەها بەرزترین تاڤگەی ناوچەی تیكاب بە هۆی دەرهێنانی بەرد لەو كانگایەی ئاوایی \" گولەگولە\" مەترسیان لەسەرە.
كانگای بەردی ئاسنی لە ئاوایی \"گولە گولە\" و لە ٣٥ كیلۆمیتری شارستانی تیكاب و هەروەها لە نزیك ناوچەی پارێزراوی ئەنگۆرانی ئوستانی زەنجان هەڵكەوتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردۆتەوە، ئەو كانگایە، کە لە تەنیشت ئاسەواری مێژوویی و كەونارایی تەختی سولێمان هەڵكەوتووە، بە هۆی تەقینەوەی بەردەوام و دەرهێنانی بەرد لەرێگەی دانانی دینامیتەوە، هیچ گوڵ و گیایەک لەناوچەیە ناڕوێ.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ناوچەی پارێزراوی \"ئەنگۆران\" ژمارەیەكی بەرچاو ئاژەڵی وەكوو بەراز، كەڵە كێوی، بزنە كێوی، ورچ، گورگ، رێوی، چەقەڵ و كەروێشک ژیان بەسەر دەبن و هەروەها چەندین جۆر باڵەندەی دەگمەنیش لەو ناوچە پارێزراوەدان.
بەوتەی لایەنگران و چالاكانی ژینگەپارێز، هاتوچۆی بەردەوامی دەزگا بەرد شكێن و هەروەها تەقینەوەی دینامیتەكان ژیانیان لەو ئاژەڵانە تاڵ كردووە و تەنانەت دانیشتوانی دەورووبەری ئەو شوێنانەش بەدەست ئەو كانگا بەردەوە وەزاڵە هاتوون.
هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە هەتا ئێستا چەندین جار نامەی ئێعترازیان بۆ شوێنە پێوەندیدارەكان ناردووە، بەڵام بەرپرسان و كۆمپانیای پەیمانکارەکان بێ گوێدان بە ویستی خەڵک و لەبەرچاو گرتنی باری ژینگەیی ناوچەكە درێژە بە چالاكییەكانیان دەدەن.
بەرپرسی شۆرای ئاوایی \"گولەگولە\" وتوویەتی: ئەو كانگایە ئیزنی دەرهێنانی بەردی بە رووبەری یەك هێكتار چوارگۆشەی پێدرابوو، بەڵام ئێستاكە بە رووبەرێكی زۆر زیاتر لە مۆڵەتەكەی، خەرێكی دەرهێنانی بەردە.
ئەو شۆرایە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دووكەڵ و تۆز و خۆڵی ئەو كانگایە بۆتە هۆی لەناو چوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە ئاژەڵی دانیشتوانی ناوچەكە و تەنانەت دوو كانیاویشی ویشک كردووە.