ئامانج نیک‌پێی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

16:48 - 9 سەرماوەز 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیک‌پێی" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "نێ"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگا ئەو لاوە کوردەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت" تاوانبار کردووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ٩٨،  ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو لاوە مەریوانییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کرابوو.