ئاماری لەسێدارەدراوەکانی زیندانی ئیلام بۆ سێ کەس بەرز بووەوە

18:14 - 19 جۆزەردان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "خوسرەو تارک" و "کەماڵ بیانی‌ڕاد" لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا حوکمی زیندانییەک بە ناوی "ستار ئەرغەندە" خەڵکی شاری مەلکشای، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرابوو.

"خوسرەو تارک" ٧ ساڵ پێش و "کەماڵ بیانی‌ڕاد" ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییانە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکان ڕانەگەیەندراوە.