ئاماری رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگا كوردنشینەكانی رۆژئاوای ئێران
19:13 - 17 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 834 هاووڵاتیی لە چوار پارێزگای كوردنشینی رۆژئاوای ئێران بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.
ماڵپەڕی پزیشك قانوونی بڵاوی كردەوە، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا مانگی گەلاوێژ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا 328 هاووڵاتیی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە و لە كۆی ئەو رێژەیە گیان لەدەست داوانی مانگی گەلاوێژ 81 كەس بوون.
ئەو رێژەیە بە نیسبەت چەند مانگ پێشووتر لەسەدا 26 چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.
لە پارێزگای كرماشانیش لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا سەرجەم 238 كەس گیانیان لەدەست داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا پارێزگای كوردستانیش لەو رووداوە بێبەری نەبووە و لە ماوەی پێنج مانگدا 155 هاووڵاتیی لەو پارێزگایەدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.
لەو نێوەدا پارێزگای ئیلام كەمترین ئاماری گیان لەدەست دانی هەبووە و لە ماوەی پێنج مانگدا 63 هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەكی دیكەوە و لە ماوەی150 رۆژی یەكەمی ساڵی 1391دا سەرجەم 150 ژن لە جادەكانی ئەو چوار پارێزگایەدا گیانیان لەدەست داوە.
لە حاڵی حازردا 24 میلیۆن دەزگای هاتوچۆ لە ئێراندا بوونی هەیە و ناستاندارد بوونی ماشینەكان لە هۆكاری سەرەكیی رووداو هاتوچۆن.