ئاماری بێکاری لە پاریزگای کرماشان رووی لە زیاد بوون کردووە

17:42 - 20 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: بە پێی دوایین ئامارەکان رێژەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان بە بەراورد لەگەڵ سالی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کردووە.

بەپێی دوایین ئاماری بێکاری لە هاوێنی ئەمساڵی پارێزگای کرماشان کە ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردۆتەوە، رێژەی بێکاری ئەو پارێزگایە١٤،١% راگەیەندراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو٢،٤% هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە.

ئەو لە کاتێک دایە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بەردەوام زیاد بوونی رێژەی بێکاری لە کاتێک\"10656.jpg\"
دایە کە بەڵینی رەخساندنی هەلی کار بە هاووڵاتییانی پارێزگای کرماشان داوە.

بەپێێ ئەو ئامارە رێژەی بێکاری پاریزگاکانی فارس بە ٢١.٢% و لوڕستان بە ٢٠،٥% لە پلەی یەکەم و دوەم دان.

چەند رۆژ پێش ئێستا \"نێعمەت مەنوچێهری\" نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ سەلاس و روانسەر لە مەجلیسی ئێران راگەیاندبوو: بە هۆی نەبوونی ناوچەی ئازادی بازرگانی و داخرانی ناوچەی سنووریی شۆشمێ، نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان رووی لە زیاد بوون کردووە و دەوڵەتیش لەو پەیوەندییەدا ئاماری راستەقینە ئاشکرا ناکات.