كافی نێتەكانی شاری ورمێ زەخت و گۆشاری ئەماکنی گشتیی هێزی ئینتزامییان لەسەرە
15:25 - 2 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بە بڕیاری ئیدارەی ئەماكنی گشتیی هێزی ئینتزامیی حكووومەتی ئیسلامیی ئێران زەخت و گوشار بۆ سەر كافی نێتەكانی شاری ورمێ زیادی كردووە و خراونەت ژێر چاودێرییەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، لە رۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئەماكنی گشتیی سەر بە هێزی ئینتزامی حكوومەت لە نامەیەكدا بۆ هەموو خاوەن كافی نێتەكانی ئەو شارە بڕیاری داوە كە دەبێ هەموو زانیارییی رۆژانەی ئەو كافی نێتانە وەك: نێوی كاربەران و وێنە و ئەو بابەتانەی كە كاربەرانی ئینتێرێنێت لە كۆمپیۆتێری كافی نێتەكان وەری دەگرن، كۆپییەكی بۆ ئیدارەی ئەماكن بنێرن.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاشكرای كردووە، لەو بڕیارەدا كە بە شێوەی فەرمی بۆ هەموو كافی نێتەكانی شاری ورمێ رەوانە كراوە، پێیان راگەیەنراوە دەبێ كۆپییەكی یەك ساڵەی زانیاریی كابەران رەوانەی ئیدارەی ئەماكنی سەر بە هێزی ئینتزامی بكەن.
پێتریش بڕیارێكی لەو چەشنە لەلایەن ئیدارەی ئەماكنی سنە بە كافی نێـەكانی ئەو شارە درابوو كە دەبێ دووربینی كۆنترۆڵ و چاوەدێری لە كافی نێتەكان دابنرێ و ناسنامە و زانیاریی كاربەرانیش ئاشكرا بكرێن.