ئافرێنەری \"کرماشانەکەم ئەی خاکە زێڕین\" کۆچی دوایی کرد
19:57 - 25 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: شاعیرێکی کوردی ناوچەی کرماشان، بەهۆی بەساڵاچوونی تەمەن و نەخۆشی لە کرماشان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەسەد چراغی شاعیری ناسراوی کورد، کە لە تەمەنی شاعیریی خۆیدا دەیان شێعری بە زاراوەی کەلهوڕی بە باڵای کرماشان‌دا هۆنییەوە، کەژاوەی ژیانی بەرەو نەمان رۆیشت و لە ماڵی خۆیدا لە کرماشان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەهۆی ئەوەیکە زۆربەی شێعرەکانی ماۆستا ئەسەد چراغی لە قاڵبی حیماسی و نیشتمانی‌دا بوون، زۆرێک لە گۆرانیبێژان و هونەرمەندانی کورد شێعرەکانی ئەو شاعیرە کوردەیان لە قاڵبی گۆرانیدا وتوەتەوە.
ئەسەد چراغی یەکێک لە شاعیران و لێکۆڵەرە گەورەکانی کرماشان و هەروەها ئەندامی کۆمەڵەی پاراستن و زیندووکردنەوەی ژینگەی کوێستان (پەڕاو) بوو.
تەرمی مامۆستا ئەسەد چراغی، کاتژمێر ١ و نیوی پاشنیوەڕۆی، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە لە کرماشان بە خاک دەسپێردرێت.
ئەسەد چراغی ساڵی ١٣٠٩ لە شاری سەرپێڵی زەهاو لە ئوستانی کرماشان لەدایک بووەو سەرئەنجام رۆژی ٢٤ی خاکەلێوە لە تەمەن ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
“کوردم”
من کورد کوردم، زانم بیکه‌س نیم
هزار فامیلم، بی فه‌ریاد ره‌س نیم
مه‌س که‌سانم وه باده مه‌س نیم
نژاد مادم ره‌گه‌ز په‌ره‌ست نیم
من ئفتخار که‌م نژاد کوردم
ره‌سم و رۆسووم خوه‌م له‌بیر نه‌وردم
نه‌قشه‌ی بیگانه چوارپاره‌م کرد
بیمه چوار پاره، زنه‌م نه‌مردم
برا کورده‌گه‌م هاوراز ده‌ردم!
ئاگا وه‌خفه‌ت هه‌ناسه‌ی سه‌ردم
لۆری یا که‌ڵهۆر، له‌کی یا گووران
هاوخوینی وه‌ته‌ک شه‌کاک و سووران
گشت چه‌شمه‌ی جووشان وه‌یه‌ی سه‌راویم
مه‌وج و تووفانیم، ئه‌وج هه‌تاویم
ئازاده‌گان ژیرتیغ زۆحاکیم
نه‌ته‌وه‌ی کاوه‌ی مه‌رد بی‌باکیم
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەسەد چراغی شاعیری ناسراوی کورد، کە لە تەمەنی شاعیریی خۆیدا دەیان شێعری بە زاراوەی کەلهوڕی بە باڵای کرماشان‌دا هۆنییەوە، کەژاوەی ژیانی بەرەو نەمان رۆیشت و لە ماڵی خۆیدا لە کرماشان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەسەد چراغی شاعیری ناسراوی کورد
شاعیری ناسراوی ناوچەی کرماشان، مامۆستا ئەسەد چراغی، جگە لە هۆنینەوەی شێعر و کاری شاعیری، ئۆگرییەکی یەکجار زۆری بە پیشەی دەستی و میراتی فەرهەنگیی نەتەوەی کوردیش هەبوو، و لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا کۆمەڵێک پیشانگەی فەرهەنگی و کەلەپووریی کردبوویەوە.بەهۆی ئەوەیکە زۆربەی شێعرەکانی ماۆستا ئەسەد چراغی لە قاڵبی حیماسی و نیشتمانی‌دا بوون، زۆرێک لە گۆرانیبێژان و هونەرمەندانی کورد شێعرەکانی ئەو شاعیرە کوردەیان لە قاڵبی گۆرانیدا وتوەتەوە.