ئاسەواڕێکی دەگمەنی کوردستان پاش گەڕاندنەوەی لە تاران، پیشان ئەدرێت

15:55 - 13 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ئاسەوارە دێرینەکان کە لە کوردستان دۆزراوەتەوە، بە پیشاندانی خەڵک لە تارانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ورمێ.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، جامی زێڕینی حەسەنلوو، کە ٥٧ ساڵ پێش ئێستا لە دەشتی سندووسی نەغەدە دۆزرایەوە، نەورۆزی ٩٤ لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دەخرێتە بەر دیدی خەڵک.

هەواڵی پشیاندانی ئەو ئاسەوارە دەگمەنە لەلایەن بەرپرسی ئیدارەی میرات کولتووری و گەشتیاریی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە بڵاو کراوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا شوێن و شاری پیشاندانی ئەو ئاسەوارەی ئاشکرا نەکردووە.

جەلیل جەباری بە هەواڵدەریی مێهری راگەیاندووە؛ جامی زێڕینی حەسەنلوو، \"هێمای شارستانییەت و مێژووی دێرینی ئەم ناوچەیە\".

\"23440.jpg\"
جامی زێڕینی حەسەنلوو ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە ەنەجامی هەڵدانەوەی تەپۆڵکەی حەسەنلوو لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ئێرانی و ئەمریکایی و لە ٧ کیلۆمیتریی شاری نەغەدە دۆزرایەوە..
پێدەچێ گواستنەوەی جامێ زێڕینی حەسەنلوو لە مۆزەخانەی \"ئێرانی باستان\"ی تارانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی ئوستانی ئازاربایجانی رۆژئاوا، بە مەبەستی راکێشانی گەشتیار بۆ ئەو ناوچەیە بێت.

ئەمە یەکمجارە کە جامی حەسەنلووی نەغەدە لە ئوستانی ورمێ، پیشانی خەڵک ئەدرێت.

پیشاندانی ئەو ئاسەوارە دەگمەنە لە کاتێکدایە، کە سەرەتای مانگی خەزەڵوەی ئەمساڵ، تەپۆڵکەی مێژوویی \"قاڵاباشی\" لەلایەن چەند کەێکی نەناسراوەوە هەڵدرابوویەوە، کە هێندیک لە فەرمانبەرانی ئیدارەکان زانیارییان لەسەر ئەو شوێنەوارە بە سەرپێچیکاران دابوو.

جامی زێڕینی حەسەنلوو ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە ەنەجامی هەڵدانەوەی تەپۆڵکەی حەسەنلوو لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ئێرانی و ئەمریکایی و لە ٧ کیلۆمیتریی شاری نەغەدە دۆزرایەوە.

ئەو جامە ٢١ سانتی میتر درێژی، گێپەڕ(قطر)ەکەشی ٢٥ سانتی میترە و ٩٥٠ گرەمیش کێشی هەیە، کە لە ناو بیتنایەکی سووتاودا و لە تەنیشت ئێسکی دەستی کەسێکەوە دۆراوەتەوە، کە بەهۆی رووخانی بیناکە لە سەدەی ٩ی پێش زاییندا ویستوویەتی لە بیناکەوە بچێتە دەرەوە، کە نزیک بە ٢٨٠٠ ساڵ دواتر لەو رووداوە، لەلایەن ئاسەوارناسێکی ئەمریکاییەوە بەناوی رابیرت دایسۆنەوە دۆزرایەوە.

\"23439.jpg\"
سەرەرای ئەویەکە زیاتر لە ٧ هەزار پارچە ئاسەواری مێژوویی لە تەپۆڵکەی مێژووی حەسەنلووی نەغەدە دۆزراونەتەوە، بەلام بەهۆی نابەرپرسیاەرەتیی ناوەندە حکوومەتییەکانهەتا ئێستا لە لیستی جیهانیی یونسکۆدا تۆمار نەکراون.

دەگوترێ، کە ئەو جامە مێژووەکەی بۆ ٣٢٠٠ ساڵ پیش ئیستا و بۆ سەردەمی (ماننا)کان دەگەڕێتەوە، کە رۆڵێکی بەرچاویان لە پەرەگرتنی هونەر لە سەردەمی دواتری خۆیان واتە (ماد)ەکاندا هەبووە.

لەسەر ئەو جامە مێژووییە، کۆمەڵێک نەخش و نیگاری جۆراوجۆر هەلکەندراوە، کە یەکێک لەو ئئاسەوارناسانە بەم شێوەیە باسی لێوە کردووە: لە ریزی سەرەوەدا ئیزەدێکی باڵدار سواری گارییەکی بووە کە گایەک رایدەکێشی و بەرەو کاهینێکی پەرستگە دەڕوات کە جامێکیشی بەدەستەوەو و لە هەمانکاتدا چۆمێک لە زاری گاکەوە دێتە دەرێ، کە پێدەچێ هێمای ژیان و زاوزێ بێت. لەریزی ژێرەوەدا چەرخی ژیان، پاڵەوانێکی لە حاڵی شەڕدا لەگەڵ بونوەوەرێک کە نیوەی لەشی مرۆڤ نیوەی دیکەشی هەژدیهایە، دەبنیدرێ.

هەروەها کۆمەڵێک ئیزەدی شاخداری سواری گارییە، کۆمەڵێک کاهینی لە حاڵی هێرش بۆسەر کەڵە کێوی و پاڵەوانێک کە کگورزێکی بەدەستەوەیە و پیاوێکیش کە سەرقاڵی ماڵی کردنی شێرێکە و دایک و باوکێکیش سەرقاڵی یاری کردن لەگەڵ منداڵەکانیان.