ئاست‌بەرزیی وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێی جیهانی

16:14 - 8 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێی جیهانی پاورلیفتینگی ئازادی وڵاتی گورجستان، پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ، موحسن ئەنساری، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە کێبڕکێی پاورلیفتینگی ئازاد، کە لە وڵاتی گوڕجستان بەڕێوەچوو، میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە کە ئەندامی تیمی میللی ئێرانە، لە کێشی ٥/٨٢ کیلۆ بەشداریی لەو کێبڕکییەدا کردبوو و میداڵی زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ئێران سەرەڕای سیاسیەتی هەڵاواردنی حکوومەتی ئێران و دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، توانیویانە لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بە دەست بێنن.