ئاست بەرزیی وەرزشوانی کورد لە کێبڕکێ نێونەتەوەییەکان

14:36 - 9 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو وەرزشوانی کورد لە ئاستی کێبڕکێ جیهانییەکان، دوو میداڵی زێر و زیویان بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سێهەم ڕۆژی کێبڕکێی لیگی جیهانی کاراتە وان کە لە شاری پاریس بەڕێوەچوو، \"زەبیحوڵا پوور شیب\" وەرزشوانی خەڵکی ئیلام، توانی میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

لەو کێبڕکێیەدا کە بەبەشداری، ٨١ وڵات و ٧٥٦ کاراتەکا بەڕێوەچوو، زەبیحوڵڵا پوور شیب، توانی لە کێشی ٨٤کیلۆ بە سەر ڕکەبەرەکانیدا زاڵ بێت و میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو وەرزشوانە کوردە کاپیتانی تیمی نیشتمانی ئێرانە.

لە لایەکی دیکەشەوە وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بەناوی \" پەرویز چووکەلی\"، لە کێبڕکێی\"گرند اسلم\" لە شاری باکۆی ئازەربایجان، کە بە بەشداری ٢٥ وڵات بەڕێوەچوو، توانی هەتا قوناغی پێش کۆتایی بەسەر ڕکەبەرەکانیدا سەر ەوێت و خەڵاتی زیو بە دەست بێنێت.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٦٥ کیلۆی گەورە ساڵاندا بەشداری ئەو کێبڕکێ جیهانییە کردبوو.