١٣ ئاسانسۆر بە هۆی نەبوونی ئیمەنی قەپات کران

14:08 - 28 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی ناستانداربوونی ئاسانسۆرە دامەزراوەکان، لە شوێنە گشتییەکانی شاری سنەدا، ١٣ ئاسانسۆر داخران.

هەواڵدەریی \"ئیرنا\"ی پارێزگای سنە، لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی ستانداردی پارێزگای سنە \"مەنسوور لەهۆنیان\" بڵاوی کردەوە، ئەو ١٣ ئاسانسۆرە کە لە شوێنە گشتی و دەوڵەتییەکاندا دانرابوون، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی و هاوتەریب نەبوون لەگەڵ ستانداردەکان داخراون.

ناوبراو هەروەها باسی لە هاوکاری نەکردنی هێندێک لە دامودەزگاکانی دەوڵەتی کرد، کە لە کاتی دانانی ئاسانسۆرەکان و پێش لە پێدانی \"تاییدیە ایمنی\" لە ئاسانسۆرەکان کەڵکیان وەرگرتووە و ئەمەش نایاسایییە.

بە وتەی بەرپرسی گشتیی ستانداردی پارێزگای سنە، ئەو ڕێژەیە لە ئاسانسۆرەکان لە لایەن مەئموورانی شیرکەتەکانی بازڕەسی باوەڕپێکراوی ڕێکخراوی میللی ستانداردی ئێرانەوە قەپات کراون.

لەو پەیوەندییەدا، ساڵی ڕابردوو، بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: \"١١٠ ئاسانسۆر لە شوێنە گشتییەکانی شاری کرماشان دانراوە، کە هیچ کامیان ستاندارد نین.