ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنووری نەوسوود

18:05 - 1 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "سوهەیب قەیتۆڵی" خەڵکی شاری جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە ئازار و ئەشکەنجە درا.

ئەو کۆڵبەرە  لە ئەنجامی لێدانی هێزە نیزامییەکان چاوی چەپ و لووتی برینداربووە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەروەر ڕەستگار" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "دۆڵەبیـ"ـی ئەو شارە پێکرابوو.