ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە

14:15 - 28 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی \"نێ\"ـی مەڕیوان بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی \"سەڵمان ئەفرا\" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی ڕەحمەت خەڵکی گوندی \"نێ\"ـی مەڕیوان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم لاوە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەلوەری ئەمساڵ لە ڕێگای تەلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگهێشت و دەسبەجێ دەسبەسەر کرابوو.

سەڵمان ئەفرا بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرابوو.