ئازادکردنی تۆمەتبارێک، بە دانانی دییە مسۆگەر دەبێت
15:40 - 7 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە، پێویستی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"محەممەد تەیمووری\" خەڵکی شاری \"نەغەدە\"، لە بەندی ١ و ٢ی زیندانی ورمێدا، پێویستی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە.
\"محەممەد تەیمووری\"، ١٢ ساڵ پێش، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ، تووشی قەتڵ بووە و بنەماڵەی کوژراوەکە پاش ١٢ ساڵ، هێشتا ڕەزایەتیان نەداوە و داوای بڕی ٦٠٠ ملیۆن تمەن دەکەن.
هەتا ئێستا بڕی ٣٦٠ ملیۆن تمەن لە لایەن خێرخوازانەوە کۆکراوەتەوە و بڕی ٢٤٠ ملیۆن تمەنی ماوە.
ئەو زیندانییە کوردە، هەتا ١٣ ڕۆژی دیکە مۆڵەتی هەیە و لە ئەگەری کۆنەکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە، لە سێدارە دەدرێت.
\"محەممەد تەیمووری\"، ڕۆژی ٣ی گەلاوێژ، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو و ئەو مۆڵەتەیان بۆ دیاری کرد تا دییەکەی کۆ بکاتەوە.