ئازادانی جەستەیی قوتابییەکی سنەیی لەلایەن مامۆستاکەیەوە، بووە مانشێتی میدیاکان

15:48 - 2 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: قوتابیی یەكێك لەقوتابخانەكانی سنە بەهۆی خۆبواردنی لە پۆشینی جلی وەرزشی لەلایەن مامۆستاكەیەوە بە توندی دراوەتە بەر لێدان.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مامۆستای یەكێک لە قوتابخانەكانی سنە هەتا سەرە مەرگ قوتابییەكی داوەتە بەر لێدان و ئەو قوتابیەی پۆلی شەشی سەرەتاییە حەوز و پەراسۆكانی تووشی ئەستوور بوون و برینداری بووە.

ئەو رووداوە لەیەكێک لە قوتابخانەكانی ناوچەی سنە رووی داوە و لەماوەیەدا بە بەردەوامی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان قسە و لێداونی لەسەر كراوە.

باوكی ئەو منداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە خۆی لەناو هێنانی قوتابخانە و مامۆستاكە بواردووە، بەڵام هەواڵدەریی فارس رایگەیاندووە، ناوەندە پێوەندیدارەكان لەحاڵی بەدواداچوون بەو پرسەن.

بەوتەی سەرچاوەكە، ئاسەواری خرابی دەروونی و جەستەیی ئەو رووداوە هەتا چەندین ساڵ لە بیر و زێنی ئەو قوتابییە و قوتابییەكانی دیكەدا دەمێنێتەوە.
قوتابییەكە بەم شێوەیە رووداوەكەی گێڕاوەتەوە: مامۆستاكە لە سەر بەرزایەك راوەستابوو و بە زمانێكی پرَ لەهەڕەشە و ناشیرین وتی كە جلە وەرزشییەكانتان لەبەر بكەن و دواتر تەنیا ئەوەم زانی كە مامۆستاكە بە شەق و مستەكۆڵە لەمنی دا.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هاوكاتە لەگەڵ روودانی لێدانی لەم چەشنە لە گەناوە، پاكدەشت و ناوچەكانی دیكەی ئێران و هەتائێستاش ناوەندە پێوەندیدارەكان لەو بارەیەوە لێكۆڵینەوەیان لە مامۆستایان نەكردووە.

لە ئاین نامەی ئینزباتی قوتابخانەكاندا تەبێ‌جەستەیی قەدەغە كراوە بەڵام لێژنەی توێژینەوە و فەرهەنگی دیوانی دادپەروەری ئیداری ماوەیەك لەمەوبەر تەبێ‌جەستەیی بە بیانووی شەرعی بووون بە باش زانیبوو.

\"یوونیسف\" لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە لێدانی قوتابیانی لەئێراندا پشتڕاست کردۆتەوە.