ئازاد كردنی بكوژی خوێندكارێكی كوردی توركیە، ناڕەزایەتیی لێكەوتەوە
15:47 - 18 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای نیزامیی توركیە بكوژی خوێندكارێكی كوردی لە تاوان بێبەری كرد و لە ئەنجامدا ناڕەزایەتیی باوكی خوێندكارەكەی لێكەوتەوە.
ماوەی سێ ساڵ لەمەوبەر پۆلیسی توركیە تەقەی لە خوێندكارێكی كورد بە ناوی \"گلتنیك\" (شەڕزان كورد) تەمەن 21 ساڵ كرد و گیانی لێ ئەستاند.
دەزگای قەزایی توركیە ئەو پۆلیسەی بە 8 ساڵ زیندان حوكم دا، بەڵام ئەو تاوانبارە دوای تێپەڕینی 2 ساڵ و نیو لە حوكمەكەی لەسەر بڕیاری دادگای نیزامیی توركیە ئازاد كراوە.
لە حاڵی حازردا باوكی \"شەڕزان كورد\" ناڕەزایەتیی بەو هەوڵەی دادگای نیزامیی حكوومەتی توركیە دەربڕیوە.
باوكی ئەو خوێندكارە لەو باوەڕە دایە بەهۆی ئەوەی كە كوڕەكەی كورد بووە و لەلایەن پۆلیسی توركیەوە كوژراوە، دەزگای قەزایی بایەخ بە دۆسیەكەی نادات.