ئارەزوی کوردەکان لە یاری کردن لە جامی جیهانی تۆپی پێ‌دا

21:09 - 3 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: یاریزانانی تۆپی پێی کوردستانی باشوور ئارەزوی یاری کردنیان لە یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی وڵاتانی جیهانییدا هەیە.

ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانیا لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاوی کردەوە، سەرەڕای نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، یاریزانەکانی هەریمی کوردستان ئارەزوی یاری کردنیان لە یارییە نێونەتەوەییەکاندا هەیە.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نوسیوویەتی؛ راستییەکەی ئەوەیە کە کوردەکان گەورەترین حەشیمەتی جیهان بە بێ ڕەگەزنامەی وڵاتێکی یەکگرتوو، لە باکووری عێراق، ڕۆژهەڵاتی باشووری تورکیە، باکووری ڕۆژئاوای ئێران و باکووری سووریەدا هەن، بەڵام وڵاتێکی یەکگرتوو و سەربەخۆیان نیە.

ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری بەرپرسی ئەنجومەنی تۆپی پێی کوردستانی باشوورەوە بڵاوی کردەوە، ئێمە دەمانەوێت یانەکەمان لەو ناوچەیەدا لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی فیفاوە بە فەرمی بناسرێت.

سەفین کانەبی لە درێژەدا دەڵێت؛ ئێمە واتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر زۆربەی گوڕانکارییەکان کاریگەریمان هەبووە و لە مێژساڵە سەرکوت کراوین، بەڵام ئێستا دەنگمان بەرز دەکەینەوە و دەڵێین، یاریی تۆپی پێ بۆ هەمووانە.

یەکێک لە یاریزانانی یانەی باشووری کوردستان بەو ڕۆژنامەیەی گوتووە، هێندێک لە براکانی و ئاموزاکانی لە بەرەکانی شەڕدان لەگەڵ داعش و هەموو کات ئەگەری ئەوە هەیە بڕیاری ڕەوانە کردنی زیاتری هیزەکان بۆ بەرەکانی شەڕ بدەن، کە دەبێ یاریزانەکانیش ڕەوانە بکرێن.

ئەو ڕۆژانەمەیە لە زاری گوڵپارێزی یانەی باشووری کوردستان بڵاوی کردەوە، زۆربەی عێراقییەکان لەو باوەڕەدان بیرۆکەی دەوڵەت_نەتەوە لەو وڵاتە بە هۆی پەرەسەندنی هیرشەکانی داعش و کێشە نێوخۆییەکانی ئەو وڵاتە وەڵانراوە.