كارگەیەكی قەند لە كرماشان داخرا

18:37 - 29 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كارگەی قەندی \"حەداد عادڵ\" لە كرماشان بەهۆی گیر و گرفتی ئابووری داخرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا كارگەی قەندی كرماشان، بەهۆی گیروگرفتی ئابووری كە رووبەڕووی بۆتەوە، داخراوە و زیاتر لە ١٠٠ كرێكاریش بەو بۆنەوە بێكار بوون.

لەلایەكی دیكەشەوە هەر لە رۆژانی رابردوودا گەوەرترین كارگەی كۆتاڵ (پارچە) لە پارێزگای ئیلام بەناوی \"زەڕجین بافت\" بەهۆی گیروگرفتی ماڵی داخراوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی كاریگەریی گەمارۆكان لە ئێران زۆر كارگە و ناوەندی بەرهەمهێنان داخران و رووبەڕووی گرفتی ئابووری بوونەتەوە، ئەم قەیرانە ناوچە كوردنشینەكانی ئێرانیشی گرتۆتەوە.