ئارمین شەریفە چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا

10:52 - 10 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ٩ی بانەمەڕ، ئارمین شەریفە، چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشت و هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان لە پەیوەندی لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بانگهێشت و هەڕەشەی لێ کرابوو.

ئارمین شەریفە پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ، شەیس ئەمانی و موزەفەر ساڵحی‌نیا، لە ئەندامانی هەیئەت مودیرەی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای سنە و ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران و لێپرسینەوەیان لێ ‌کرابوو.