"ئارمان شاکری" لە گرتنگە ئازاد کرا

16:50 - 18 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، کە لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی سەرماوەز، "ئارمان شاکری" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، پاش حەوتوویەک لە گرتنگە ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ماڵەکەی خۆیدا، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

"ئارمان شاکری"،  لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەریوان بە تەقەی مەئموورانی حکوومەتی بریندار و لە ترسی دەسبەسەرکردنی لە چوون بۆ نەخۆشخانە خۆی بواردووە.