كاردانەوەی توندی بریتانیا بە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەكەی لە تاران
13:01 - 9 سەرماوەز 2711
كوردپا: دەیڤید كامرۆن، سەرۆك وەزیری بریتانیا، رۆژی سێشەممە، لەمەڕ بەرەنجامەكانی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران هۆشداریی دایە حكوومەتی تاران و وتی ئەم مەسەلەیە بەرەنجامی جیدی بۆ ئێران دەبێت.
هەواڵدەریی رۆیتێرز لە زاری سەرۆك وەزیری بریتانیاوە بڵاوی كردەوە، بێ توانایی دەوڵەتی ئێران لە هەمبەر هێرش بۆ سەر دیپلۆماتەكانی باڵوێزخانەی بریتانیا جێگای شەرم بوو.
ویلیام هیگ، وەزیری دەرەوەی بریتانیاش، وێڕای مەحكووم كردنی هێرش بۆ سەر باڵویزخانەی وڵاتەكەی لە تاران، وتی: لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی لەم بارەوە قسەی كردووە و بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕیوە.
ویلیام هیگ راشیگەیاندووە، داوای لە وەزیری دەرەوەی ئێران كردووە، كە خێرا رێوشوێنی ئەمنیەتی بۆ پاراستنی باڵویزخانە و كارمەندەكانی بگرنە بەر.
ئەمریكا، شۆرای ئەمنیەت و چەند وڵاتێكی تر بە دەركردنی بەیاننامە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی بریتانیایان لە تاران مەحكوم كرد.
رۆژی سێشەممە رێكەوتی 8ی سەرماوەز كۆمەڵێك خوێندكار بە مەبەستی داگیر كردنی باڵوێخانەی بریتانیا هێرشیان كردە سەر ئەو بینایە و بە هاویشتنی بەرد و ئاوردانی بەشێك لەو بینایە خەسارەیتیان پێ گەیاند و كۆمەڵێك بەڵگەی ئەو باڵویخانەیەشیان ئاور تێبەر دا.
شەش كارمەندی بریتانیایی لە باخی \"قولهەك\" لەلایەن خوێندكارانەوە دەستبەسەر كرابوون كە دواتر ئازاد كران.