بۆکان؛ ١٦ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی پژمان حاجیزادە
٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پژمان حاجیزادە" خەڵکی گوندی "گامێش گولی" سەر بە میاندواو و دانیشتووی بۆکان، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتیەکان لە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥دا بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: پژمان حاجیزادە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا یەک جار پێوەندیی تلفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
پژمان حاجیزادە کوڕی فەتاح، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.