مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ٣ لاوی کورد و ڕاگواستنیان بۆ شوێنێکی نادیار مەنسوور عەباسی، ئەحەد و واحید خەیری
٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ئێراندا، سێ لاوی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "مەنسوور عەباسی"، "ئەحەد خەیری" و "واحید خەیری" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ سەرلەبەیانیی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سێ لاوی کوردی خەڵکی گوندی "بەفرەوان" سەر بە ناوچەی "شامات"ی شارستانی مەهاباد لە پارێزگای ورمێ، بە ناوەکانی "مەنسوور عەباسی"، "ئەحەد خەیری" و "واحید خەیری" بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
پێویستە بوترێ ئەحەد و واحید خەیری برای یەکن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.هەروەها ئەوان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەیانەوە نییە و هیچ پێوەندییەکیان نەبووە.