كارداری باڵوێزخانەی سووئیس وەك پارێزەری بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە تاران بانگ كرایە وەزارەتی دەرەوە
20:19 - 20 رەزبەر 2711
كوردپا: دوا بەدوای ئەوەی كە ئەمریكا رایگەیاند دوو هاووڵاتیی ئێرانی لە پیلانی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن دەستیان هەبووە، كارداری سووئیس وەك پارێزەری بەرژەوەندییەكانی ئەمركا لە ئێران بانگ كرایە وەزارەتی دەرەوە.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كرۆدتەوە لە نەبوونی باڵوێزی سووئیس كارداری ئەو وڵاتە بان كراوەتە وەزراەتی دەرەوە و ئیعتارز و ناڕەزایەتیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە نیسبەت ئەو مەسەلەیەی پێ راگەیەنراوە.
بەرپرسی نووسینگەی ئەمریكای باكووری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: ئێران سەرەڕای مەحكوم كردنی ئەم ئیدیعایەی ئەمریكا، لە هەمبەر ئەو شانتاژە سیاسیانە هۆشدار بە ئەمریكا دەدات.
پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاندبوو: دوو هاووڵاتیی ئێرانی و ئەندامی \"سپای قودس\"ی سە ربە سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، هەوڵی كوشتنی باڵوێزی عەرەبستان و تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتەیان لە واشینگتۆن داوە.
بە هۆی نەبوونی پێوەندیی سیاسیی ئێران و ئەمریكا باڵوێزخانەی سووئیس پارێزەری بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە لە تاران.