ئارام ئیبراهیمی چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سنە دەسبەسەر کرا

13:53 - 1 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، "ئارام ئیبراهیمی" چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە سێنفییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە سێنفییە و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

هەتا ئێستا شەش ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

"ئارام ئیبراهیمی، ڕەزا تەهماسبی، غەیاس نێعمەتی، سەلاح حاجی‌میرزایی، محەممەدڕەزا مورادی و بێهزاد قەوامی"، شوناسی ئەو شەش مامۆستا دەسبەسەرکراوەی سنەن.