ئارام فەتحی: شەوی یەڵدا پێوەندیی بە پرسی نەتەوەییەوە هەیە

14:16 - 6 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: شەوی رابردوو یەكێك لە ساڵۆنەكانی شاری مەریوان میوانداریەتی كۆمەڵك لە هونەرمەند، شاعیر، نووسەر و هاووڵاتیانی كوردی كرد كە تێیدا كۆڕی شەوی یەڵدا بەڕێوە چووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٥ی بەفرانبار ئەنجومەنی ئەدەبیی ڤەژین لە شاری مەریوان شەوە شێعرێكی لەژێر ناوی \" كۆڕی شەوی یەڵدا\" بە بەشداری ژمارەیەك كەسایەتی هونەری و فەرهەنگی بەڕێوە برد.

لەو بارەیەوە ئارام فەتحی چالاكی فەرهەنگی ویەکێک لە بەڕێوەبەرانی كۆڕی شەوی یەڵدا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژاتسی كوردپا ئاشكرای كرد، مەبەست لەبەڕێوەبردنی ئەو كۆڕە زیندوو كردنەوەی كۆمەڵێك پرسی پێوەندیدار بە نەتەوەی كوردە.

فەتحی باسی لەوەش كرد، ئاینیی میترایزم لەدێر زمانەوە هەبووە و ئێمەش وەكوو هەموو نەتەوەكانی دیكە دەمانهەوێ‌ڕۆژێكی تایبەت بە دێرۆكی نەتەوەیمان هەبێ‌.
لەو شەوەی شێعرەدا ژمارەیەك شاعیر لەشارەكانی سنە، مەریوان ، پاوە، مەهاباد و ...، بانگهێشتی كۆڕە شێعرەكە كرابوون.

\"23852.jpg\"
ئارام فەتحی چالاكی فەرهەنگی ویەکێک لە بەڕێوەبەرانی كۆڕی شەوی یەڵدا
ئەو چالاكە فەرهەنگیە ئاشكراشی كرد، كەسانی وەكوو قوتبەدین سادقی، كەیهان عەزیزی، شەویار گولابی ئازەر و ژمارەیەك شاعیری دیكە لەو شەوە شێعرەدا شێعر و بابەتی ئەدەبیان پێشكەش كردووە.

لە كۆڕی شەوی یەڵدادا خەڵاتی \" بەڕووی زێڕین\" بە مامۆستا هادی زیائەدینی پەیكەرتاشی ناوداری كوردی خەڵكی شاری سنە بەخشراوە.

ئارام فەتحی سەبارەت بە بیرۆكەی ئەو خەڵاتە وتی: بە حوكمی ئەوەی كە بەڕوو سەمبولی خۆراگری و پایەدارییە و لەگەڵ سەمبولی كورد دێتەوە، هەر بۆ یە ئەو خەڵاتە بەو ناوە دیاری كردووە.

فەتحی وتیشی: ئێمە نەمانتوانی لە شەوی یەڵدادا ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە ببەین و هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە ئەو شەوە هاوكات بوو لەگەڵ كۆمەڵێك بۆنەی ئاینی و مەزهەبی لەئێران و لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە مۆڵەتی بەڕێوەبەردنی ئەو شەوە شێعرەمان لەكاتی خۆیدا پێ‌نەدرا.

لە كۆتایی ئەو شەوە شێعرەدا خەڵات و رێزلێنان پێشكەش بە شاعیرانی بەشدار لە كۆڕەكەدا كراوە.

\"23856.jpg\"

\"23855.jpg\"

\"23854.jpg\"

\"23861.jpg\"

\"23862.jpg\"

\"23860.jpg\"

\"23858.jpg\"

\"23859.jpg\"

\"23857.jpg\"